بومەلەرزەیەكی بەهێز ​لە سلێمانی و هەڵەبجەروویدا

(0) / / کردستان / زایەڵە بوومەلەرزە


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، كاتژمێر 9:32 خولەكی ئەمشەو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا كە چەقی بومەلەرزەكە باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و بە دووری 67 كیلۆمەتر لە سلێمانیيەوە بووە.
 
ئاشكراشیكرد، چەند وێستگەیەكی تایبەت بە تۆماركردنی بومەلەرزەمان هەیە كە 5.1 پلەی تۆماركردووە و بومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی كەركوك و هەولێر و قەزاكانی پێنجوێن، دەربەندیخان و چەمچەماڵ هەستیپێكراوە.