ئافرەتێک گیانی لە دەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئافرەت پێکدادان


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک ئافرەتێک دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات.
 
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پێش نیوەڕێ ئەمڕۆئۆتۆمبێلێکی جۆری (مان فلات)  لە بەرامبەر بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی گەرمیان کە بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتوە دەشێلێت و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات، ئافرەتەکە لەدایک بوی (1955)ە، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.
 
کامەران کەریم