مەرجی ئێران بۆ وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆمی 20 لە سەد

(0) / زایەڵە ئێران پیتاندن یۆرانیۆم عێراقچی


Jan 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە رپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا، تاران کۆتایی بە پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ئاستی 20 لە سەد دێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران دەتوانێت  بەخێرایی و بە ئاسانی بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی له سەدا ۲۰.
سەید عەباس عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە NHK دا ئاماژەی بەوە کرد کە لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و سوودمەند بوونی ئێران لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەو وڵاتە پابەندی بەڵێنەکانی خۆی دەبێت.
عێراقچی وتیشی کە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی له سەدا ۲۰ "دەکرێت بەخێرایی و بە ئاسانی پێچەوانە ببێتەوە".
ئەو سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی کە "ئەوە بڕیار لای ئەوانە"و وتیشی "ئێمە پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەوان دەکەین بەڵام لێیان ناپاڕێینەوە."
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران چاوەڕی ئەوە دەکات تاکوو بزانێت حکومەتی بایدن "دەیەوێت بە چ شێوەیەک بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتن و بەڵێنەکانی خۆی."
کۆتایی/.