شارەزایەکی گەشتوگوزار بۆزایەڵە: 43 بیر لە شاخ هەڵکۆڵدراو ئاماژەی دەسەڵاتی میرێکی بەهێزی کوردستانە

(0) / / کردستان / زایەڵە نادر ڕۆستایی


Mar 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نادر رۆستایی  شارەزای گەشتوگوزار بەزایەڵەی ڕاگەیاند، قەڵای میرێکی کوردە لەسەر چیایەکی هەرێمی کوردستان كە زیاتر لە 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراوی لە دەوروبەردا هەیە.
بیرەکان قووڵی و فراوانیان جیاوازن، لە یەک مەتر تا دەگاتە هەشت مەتر قوول هەن، فراوان و بەرینیشیان لەنێوان یەك تا سێ مەتردایە، وەك ئەوەی رۆستایی ئاماژەی پێداوە
دەشڵێت، ئەم شارستانییەتە ئەنجامی هێز و توانایەکی بەرز و بەهێزە، بەڵام تاکو ئێستا توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر نەکراوە.
ئەو شارەزایە باس لەوەدەكات، پێشتر سێ لوتكە شاخی دیكۆمێنت كردووە، كە یەكەمیان 15 بیری هەبووە، دووەمیان چوار و سێیەمیان 12 بیر، بەڵام ئەمیان 43 بیری هەیە.
کامەران کەریم