دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌وه‌ بۆ هه‌رێم بڕیاریدا

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی هەرێم بودجە


Mar 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ  دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایه‌كی مسته‌فا سه‌نه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ ناردنی 400 ملیار دینار به‌شێوه‌ی "قه‌رز" له‌لایه‌ن بانكی بازرگانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ 13ی ئه‌م مانگه‌ (ئادار)، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ ره‌وانه‌كردنی 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام مسته‌فا سه‌نه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سكاڵای تۆماركردبو بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ به‌ "قه‌رز" له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت.

کامەران کەریم