بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان تیمێکی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان ئاو خنکان


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە- بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان تیمێکی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان کرا.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند،بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەرەڕای پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ بەشێک لەپەرلەمانتارانی عێراق و لایەنەپەیوەندیدارەکان بۆ ناردنی تیم بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە،بۆ هەمان مەبەست قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پەیوەندی کرد بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانیەوە بۆ ناردنی تیم بە سوپاسەوە تیمێکی تایبەت بە تەواوی پێداویستیەکانەوە گەشتنە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە لە دەریاچەی دەربەندیخان کرا، بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە.

لە لایەکی دیکەوە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پەیوەندی کرد بە نوسینگەی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و داوای هاوکاری کرد بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە و بەڵێنیاندا ئەوەی لە توانادا بێت هاوکار و پشتیوان دەبن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

کامەران کەریم