ئامادەبوونی تیپی باسکەی کچانی ئێرانی بۆ پێشبڕکێیەکانی ئاسیا پشت ڕاست کرایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە وەرزش خانمان


Mar 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هەواڵی ئامادەبوونی تیپی باسکەی کچانی تەمەن ژێر 16 ساڵی ئێرانی بۆ پێشبڕکێیەکانی ئاسیا پشت ڕاست کرایەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی باسکەی ئاسیا(فیبا)، هەواڵی ئامادەبوونی تیپی باسکەی کچانی تەمەن ژێر 16 ساڵی ئێرانی بۆ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی 2023ی ئاسیا کەوا لە وڵاتی ئوردۆن و لە چوارچێوەی (دیڤێژێن B)ی بە ڕێوەدەچێت پشت ڕاست کرایەوە.

پێشبڕکێیەکانی کچانی تەمەن ژێر 16 ساڵی قارەمانی 2023ی ئاسیا لە 19 تا 25ی مانگی پووشپەڕ لە وڵاتی ئوردۆن بەڕێوەدەچێت. ئێران، ئوردۆن، هۆنگ هۆنگ، مالدیڤ، مالێزیا، فلیپین، سەنگاپوور و هەروەها نوێنەرێک لە ئوقیانووسییەوە سەرجەم دەبنە هەشت تیپێک کە بەشداری دیڤێژێنی Bی دەکەن.