وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: بۆچوونمان وایە گرفتی هەناردەی نەوت لە کاتێکی نزیک چارەسەر ببێت

(0) / / کردستان / زایەڵە جوتیار عادل نەوت هەرێم بەغدا


Mar 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،"راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیان بە پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگەیەنێت".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جوتیار عادل بە کوردستان24 رایگەیاند، "بۆچوونمان وایە گرفتی هەناردەی نەوت لە کاتێکی نزیک چارەسەر ببێت، وەک بەدیلی نەوتیش، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەی بە کەرتەکانی دیکەی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتوگوزار، ئەوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان داوە، ئیتر نابێت بۆ مووچە، تەنیا پشت بە داهاتی نەوت ببەستین".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" لەو بڕوایادام کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و هەردوولا پەرۆشن بۆ ئەوەی دەرچەیەک بۆ ئەم گرفتە بدۆزنەوە و بگەن بە رێککەوتنێک، بۆ ئەوەی دووبارە نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە بکرێتەوە، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیان بە پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگەیەنێت، دەبیت هەردوولا موکوڕبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە".