ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان؛ ئێران باڵیوزەکەی لە ئیمارات دیاری کرد

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئیمارات


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پێوەندییەکانی وڵاتانی ئێران و ئیمارات ڕووی لە ئاسایی بوونەوەیە و تاران باڵیۆزەکەی لە ئەبوزەبی دیاری کرد.

ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات پاش حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەكان دێت.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، رەزا ئەمیریی وەك باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە ئەبوزەبی دیاری كرد.

باڵیۆزە نوێیەکە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەچێتە ئەبوزەبی و لە پۆستە نوێیەكەیدا دەستبەكار دەبێت.

باڵیۆزی نوێی ئێران لە ئیمارات لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوبەری گشتی ئێرانییەكانی دەرەوەی وڵاتە و پێشتریش لە وڵاتانی جەزائیر، سوودان وئەریتریا باڵیۆز بووە.