تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمانی ئێران بە تۆمارکردنی یەک گوڵ شکستی بە میانمار هێناوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان


Apr 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ژنانی ئێران لە یەکەمین یاری و لە قۆناخی سەرەتایی ئۆلۆمپیکی پاریس بە تۆمارکردنی یەک گوڵ شکستی بە میانمار هێناوە، ئەگەر بێتوو لە یاری دیکەدا کە وەکوو یاری گەڕانەوە نێوی لێ دەبڕێت، تیپی ئێران بگاتە ئاکامێکی بەرانبەر ئەوا هەڵچووگن بۆ قۆناخی دیکەی پێشبڕکێیەکان.

پێشتر تیپەکانی بەنگلادیش و مالدیڤ وەکوو دوو تیپی هاوکۆری تیپی ئێران پاشەگەزیان کردبوو و تەنیا میانمار وەکوو ڕەقیبی ئێران مایەوە و ئێستاش تیپی خانمانی ئێران یارییەکەی لێیان بردۆتەوە.