خانمە شاخەوانی ئێرانی پلانی بۆ سەرکەوتن بەسەر 14 لووتکەی 8 هەزار مەتری هەیە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی ئەفسانە حیسامفەر


Apr 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سکێرتێری فیدراسیۆنی شاخەوانی سەرەڕای ئەوەی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی خانمە شاخەوانی ئێرانی کردووە بە هۆی سەرکەفتن لە لووتکەی (ئاناپورنا)وە ئاماژی بەوەش کردووە حسامیفەر تەنیا خاتوونێکی ئێرانییە کەوا تاکوو ئێستا لەسەر 5 لووتکەی 8 هەزار مەترییەوە سەرکەوتووە.

 

حوسەینی موقەدەم بە ئاماژە کردنە سەر سەرکەوتنی پڕبایەخی ئەفسانە حیسامیفەر بۆ سەر لووتکەی 8091 مەتری ئاناپورنا دەڵێت: حیسامیفەر وەکوو یەکەمین خانمی ئێرانییە کە توانیویەتی ئەو شاخە ببڕێت و بەسەر ئەو لووتکە بەرزەیەدا سەرکەفێت، ئەو شاخە یەکێک لە پڕمەترسیترین شاخەکانی جیهانە و پێشتریش عەزیمی قەیچی ساز توانیبووی لە ساڵی 1390ی هەتاویدا بەسەر ئەو لووتکەیەدا سەرکەفێت.

 

ناوبراو وتیشی خاتوو حیسامیفەر پێشتر بەسەر لووتکەی (کی2)یشدا کە یەکێکە لە دژوارترین لووتکەکانی جیهان سەرکەوتبوو و هەروەها بۆ سرکەفتن لە 14 لووتکەی 8 هەزار مەتری جیهانەوە پلان و بەرنامەی هەیە.

 

سکێرتێری فیدراسیۆنی شاخەوانی بە ئاماژەکردنە سەر یانەی تایبەت بە 8 هەزار مەترییەکانی جیهان دەڵێت: خاتوو حیسامیفەر یەکێک لە باشترین شاخەوانە ئێرانییەکانە کە تاوەکوو ئێستا لەسەر 5 لووتکەی 8 هەزار مەترییەوە سەرکەوتووە و ئەگەر لەسەر 14 لووتکەی بەرزی دونیاوە سەرکەوت ئەوا دەبێتە ئەندامی یانەی 8 هەزار مەترییەکانی جیهان کە زۆر هەژماریان کەمە و ئێستاکە و لە وڵاتی ئێراندا تەنیا عەزیمی قەیچیساز وەکوو ئەندامی ئەو یانەیە دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی چاوەڕوانی هاتنەوە و پێشوازی کردن لەو خاتوونە وەرزشوانە دەکەین بۆ وڵاتی ئێران.