قائیمقامیه‌تی سلێمانی نزیكه‌ی ده تۆن خوارده‌مه‌نی لەناودەبات
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
ڕەمەزان
زایەڵە - بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیەتی سلێمانی نزیكه‌ی (10) تۆن گێزه‌ر، خه‌یار شێلم و خورما له‌ناوده‌بات.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیدا، لیژنەی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌ت ئاشكرایكردوه، پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی ترشیاتدا ده‌ست به‌سه‌ر بری هه‌شت هه‌زار و (700) كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ی ترشیات (گێزەر، خەیار و شێلم)ـدا گیرا، دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌زار و (250) کیلۆگرام گێزەر و (400) كیلۆگرام خورمای خراپبودا گرتوه كه خراپبون و شیاوی خواردن نه‌بون.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، ئەمڕۆ پێنجشەممه، ته‌واوی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: