ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێل سلیمانی


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، دەستیگرتووە بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا كە بووبوونە مایەی گلەیی و گازندەی بەشێکی هاوڵاتییان.

 

لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلەكاندا، سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا کرانەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە.

 

راشیگەیاند، هەڵمەتەكە  شەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزە تایبەتەکانی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاکەوتن و لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی ناوشار ـ رۆژئاوا بەرپاكراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی جەختیشدەكاتەوە لەوەی كە "ئەم هەڵمەت و لێپرسینەوە یاساییانە بەردەوام دەبن لە هەر جێگایەک کە کاری نایاسایی تیادا ئەنجامبدرێت.

 

کامەران کەریم