لەکاتی لەحیم کردن تەنکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیەوەو پیشەوەرێک گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە عەقید ڕووداو


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر  عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی لەحیم کردنی تەنکی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقیەوەو لەئەنجامدا پیشەوەرەکە کەسەرقاڵی لەحیم کردنی تەنکێکە بوو بەناوی ( ئاریان ابراهیم محمود ) لەدایکبووی  1994 دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار گیانی لەدەستداو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەو دوو هاوڵاتی دیکە بەشێکی جەستەیان سوتاوە

لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو  لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ بریندارەکان  کراوەو بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن.

 

کامەران کەریم