باڵەی یانەکانی خانمانی ئاسیا/ شکستی تیپی پەیکان لە یەکەم یاریدا و بەرانبەر بە تیپی میواندار

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا باڵە


Apr 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی پەیکانی تاران لە یەکەمین پێشبڕکێیەکانی قارەمانی یانەکانی خانمانی ئاسیای ساڵی 2023 بەرانبەر بە تیپی نوێنەر و میواندار شکستی خواردووە.

 

بیست و سێهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی یانەکانی خانمانی ئاسیا دوێنی ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی 5ی گوڵان بە ئامادەبوونی 9 تیپ و بە میوانداری شاری هانۆی ڤیێتنام دەستیپێکرد.

 

تیپی پەیکانی خانمانی ئێران لە یەکەم پێشبڕکێدا بەرانبەر بە تیپی میواندار و بە ئاکامی 3 بەر 2 یارییەکەی دۆڕا.

 

بڕیار وایە تیپی پەیکانی ئێران لە درێژەی قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێیەکاندا و لە ڕۆژەکانی هەشتم و نۆهەمی ئەم مانگەدا دوو پێشبڕکە بدات لەگەڵ تیپە نەتەوەییەکانی چینی تایپە و ژاپۆندا.

 

لە دوو دیداری دیکەی ئەمڕۆدا و تایبەت بەو پێشبڕکێیانە تیپی نەتەوەیی باڵەی وڵاتی چین بەرانبەر بە تیپی نەتەوەیی باڵەی خانمانی موغولستان یارییەکەی بردەوە و هەروەها تیپی قەزاقستانیش یارییەکەی لە تیپی بەرانبەر واتا تایلەند بردەوە و لە قۆناخی یەکەمدا سەرکەفتن.