ئەندامێکی   ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: کارکردن لە پرۆژەی دوسایدی ڕێگای کەلار دەربەندیخان ڕاگیراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کەلار دەربەندیخان


May 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەریم  عەلی  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای  سلێمانی  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  بەهۆی خەرجنەکردنی پارە بۆ بەڵێندەری پرۆژەکە کارەکانی پرۆژەی دوسایدی کەلارسلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕاگیراوە ،جێگای ئاماژەپێدانە ساڵی ڕابردو بۆماوەی نزیکەی شەش مانگ کارکردن لە پرۆژەکە ڕاگیرابوو بە هەوڵ و گوشارەکانمان پرۆژەکەمان خستەوەکار و توانرا لەو ماوەیەدا چەند کیلۆمەرێکی پرۆژەکە تەواو بکرێت و بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە . 

وتیشی،  لە ئێستاشدا پێویستە هەموولایەک هەوڵوێستمان هەبێت و بێدەنگ نەبین لەئاست ڕاگرتنی کارەکانی پرۆژەکە . چونکە لە سنووری گەرمیان ڕۆژانە نەوت دەردەهێنرێت ودەفرۆشرێت و دەروازەی پەروێزخانیش بووەتە جێگایەک بۆ خۆدەوڵەمەند کردنی چەندکەسێک ، ئەممە سەرەڕای ئەو هەموو بەناو پرۆژەی وەبەرهێنانەی کە لە سنووری قەزای کەلاردا جێبەجێ دەکرێن و بوونەتە سەرچاوەی کۆکردنەوەی پارە بۆ چەند کەس و گروپێک .   

کامەران کەریم