ئێسکوپروسکی مرۆڤێک کە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کۆڕەوەکە لە سنوری بیارە دۆزرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆڕەو کۆمەڵایەتی


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، کەسێک بنکەی پولیسی بیارەی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئێسکوپروسکی مرۆڤێک لە رەگەزی مێ لەسنوری زەویەکەیدا دەرکەوتووە، پاشان مەفرەزەی بنکەکە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە و پزیشکی دادی هەڵەبجە ئێسکوپروسکەکە هەڵگیرایەوە ڕەوانەی  پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێ لێکۆڵینەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کۆڕەوی هاوڵاتیانی هەرێمی  کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆڕێکخراوە لەبنکەی پولیسی بیارە.
کامەران کەریم