پارێزگاری هەڵەبجەو کرماشان لەسەر کردنەوەی مەرزی شۆشمێ ڕێکەوتن

(0) / / کردستان / زایەڵە شوشمێ کرماشان


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەڵەبجە کەوێنەیەکی بۆزایەڵە نێردراوە هاتووە، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی  ئێران و لەمیانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران،لەونێوەندا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ طیب صحرایی پارێزگاری کرماشان کۆبوویەوە.

له کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەڵەبجە کرانەوەی پرۆسەی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیان لە مەرزی شۆشمێ تەوێڵەوە بەگرنگ باسکردو هەنگاوەئامادەکاریەکانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەی لە مەرزەکەوە بۆ باس کردن.

لای خۆشیەوە پارێزگاری کرماشان ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ئەو هەنگاوی کرانەوەیە خستەڕوو و جەختی لەوەکردەوە، ئەوان پێیان باشە هەرچی زووە مەرزەکە بکرێتەوە. 

جێگەی ئاماژە پێکردنە بڕیاری  کردنەوەی مەرزەکە وەک مەرزێکی گەشتیاری و بازرگانی بڕیاری لەسەر دراوە و بڕیارە دوای ڕێکارە ئیداریەکان  ئامادەکاریەکان بەڕەسمی بڕیارەکە  ڕادەگەیەنرێت.

کامەران کەریم