ڕیکوردێ باوڕپێنەکراوێ کریستین هاریلا/ سەرکەفتن بەسەر 8 لووتکەی هەشت هەزار مەتەری لە 52ڕۆژدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کریستین هاریلا بەرلەبەیانی دوێنێ هەواڵی سەرکەفتن بەسەر لووتکەی ئاناپورنای داوە ناوبراو لە ماوەی 52 ڕۆژدا توانیویەتی بەسەر 8 لووتکەی زۆر بەرزی هیمالیادا سەرکەفێت و ئەوە بەو مانای سەرکەفتە بەسەر هەر هەموو لووتکاکانی 8 هەزارمەتری هیمالییایە جگە لە لووتکەی(ماناسلو) و تاکوو ئێستا هیچکەس نەیتوانیوە لەو ماوەیەدا بەسەر ئەو هەموو لووتکە بەرزەی هیمالیا سەرکەفێت.

 

هاریلا بەنیازە لە وەرزی هاویندا بڕوات بۆ وڵاتی پاکستان و هەوڵی سەرکەفتن بدات بەسەر 5 لووتکەی هەشت هەزار مەتری زنجیرە شاخی (قراقرۆم)دا لەوانە شاخەکانی(نانگاپاربات، K2، گاشبڕۆمی 1 و 2 و برودپیک) ناوبراو لەو هەوڵەدایە کە لە ماوەی کەمتر لە 6 مانگدا بەسەر 14 لووتکەی 8 هەزارمەتری جیهاندا سەرکەفێت.

 

ناوبراو ساڵی ڕابروو بە هەمان مەبەست زۆر هەواڵی سەرکەفتنی دابوو، بەڵام هەنێ کێشەی بۆ هاتە پێش و نەیتوانی ئەو ڕیکۆردە سەیروسەمەرە کە مەبەستییەتی تۆمار بکات.