سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا؛ شارەوانی گورگان بەرانبەر بە نوێنەری کووەیت یارییەکەی دۆڕا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا ئێران


Jun 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی شارەوانی گورگان لە یەکەمین دیدار لە دوایین قۆناخی سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەرانبەر بە تیپی کوویت کلاب یارییەکەی دۆڕا.

تیپی شارەوانی گورگان لە یەکەمین دیدار و لە دوایین قۆناخی سۆپەر لیگی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا دوێنی، ڕۆژی هەینی بەرانبەر بە تیپی کوویت شکستی خواردووە.
ئەو یارییە کەوا لە هۆڵی شێخ سەعید بن مەکتووبی شاری دوبەی بەڕێوەچوو، بە ئاکامی 95 بەر 85 و بەسوودی تیپی بەیرووت کلابی کوویت کۆتایی پێهات.

لەو یارییەدا موحەممد جەمشیدی 17 و پیتێر پێری 16 و بێهنام یەخچاڵیش 16 سەرپشکیان بۆ تیپی شارەوانی گورگان بەدەستهێنا. مارکوس ئانتونی یاریزانی تیپی کوویت بەتەنیا خۆی 29 سەرپشکی بۆ تیپەکەی بەدەستهێنا.

تیپی شارەوانی گورگانی ئێران رۆژی یەکشەمە کاتژمێر 15:30 بەرانبەر بە قەزاقستان یاری دەکات.