کاتی گەڕانەوەی شاخەوانە رووسیەکان بۆ پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان ڕاگەیندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی وەرزش


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شاخەوانە ڕووسیەکان دەگەڕێنەوە بۆ پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان.

فیدراسیۆنی جیهانی سەرکەفتنە شاخەوانییەکان (AFSC) هەواڵی لە گەڕانەوەی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان داوە لە دوخێکی بێلایانەدا و لە ساڵی 2024دا.

لێژنەی بەڕێوەبردنی AFSC هەواڵی دەسپێکی کاروباری وەرگرتنی ئەو وەرزشوانانەی کە خاوەن پاسپۆرتی ڕووسیا و بێلاڕووسن بە پێی ڕاوێژکاری لێژنەی نیونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک (IOC)، ڕاست دەکاتەوە و دەڵێت وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان دەبێ حەتم ئیزنی بێلایانی وەکوو مەرجێکی پێویست بۆ نێونووسین و بەشداری پێشبڕکێیەکان کە لە ژێر چاودێڕی AFSCیدا بەڕێوەدەچێت، وەربگرن.