گەشتی  شاخەوانی لە لایەن گرووپی شاخەوانی کۆدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی وەرزش


Jun 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە درێژەی گەشت و چالاکیەکانی گروپی شاخەوانی کۆدۆ لە ڕێککەوتی(٨ - ٩ / ٦ / ٢٠٢٣) ڕۆژی پێنج شەممە لە سەر هەینی گروپەکە گەشتێکی تایبەت و دوو رۆژە و شەو مانەوەی ئەنجامدا لە لایەن تیمی تایبەتی کۆدۆ کە پێکهاتبوون لە 10 ئەندامی دلێر و پاڵەوان

لە دەسپێکدا لە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ ئەندامە بەتواناکانی کۆدۆ بەرێکەوتن بە ورەیەکی باش بۆ شوێنی دیاریکراو و کەمپینیک کردن کە کاتژمێر 6:50 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە گەیشتنە پڕژێ کە چاوەکان تێڕادەمان و جوانیەکانی پێ پێناسە نەدەکرا، خوڕەی ئاو و کەشێکی ئارام، پڕاو پڕ بوو لە قەشەنگی و تابلۆی هونەری کە تەنها خودای گەورە لە توانایدایە وێنایی بکات و بیخوڵقێنێت و دوای وچانێکی ماوە درێژ لەپڕژێ کاتژمیر (09:25) خولەک ئەندامە بەتواناکانی کۆدۆ بەڕێکەوتن بۆ سەرەوەی کانیە ڕەش و لەوێدا کەمپینگیان کرد لە کاتژمێر (12:20) خولەکی نیوە شەو 

لەگەڵ بەرەبەیان، کاتژمێر 5:30 ئەندامانی تیمی  تایبەت ، دوای خۆ ئامادەکردن دەستیان کرد بە هەنگاونان بۆ شوێنی مەبەست کە گۆمە سەرەنج ڕاکێشەکەی بێکۆدیان بوو. لەگەڵ سەختی رێگاکە کە پڕ بوو لە  شەختەو زوقم بەڵام ناوچەکەی سپی پۆش کردبوو، دیمەنێکی ناوازەی پێیدا بوو، گەیشتن بە ئامانج ماندووێتی رێگای لەبیری ئەندامە چالاکەکانی کۆدۆ نەهێشت بوو. چێژ بینین لەوەی وەرزشێکی تەواو جیاواز دەکەن خۆی لە خۆیدا ئارام کردنەوەی مێشک و دەروونە لە کێشەکان، هەم ئەنجامدانی چەند جووڵەیەکە کە سوودی تەندروستی و دەروونی دەبەخشێت بە ئێمەی ئادەمیزاد

لەگەڵ بەکارهێنانی زۆری قوڵنگی ناو بەفر، لە کۆتایدا ماندوو بوون تەواو بوو گەیشتنە گۆمی بێ کۆدیان، لەوێدا سوپاس و ستایش خودایان کرد، کە بە سەلامەتی کاتژمێر 9:45 بەیانی گەیشتنە گۆمی بێکۆدیانی سەرسەخت بەڵام قەشەنگ و جوان. دیمەنەکانی وەک سویسرا و بگرە زیاتر دڵڕفێن ترە

 لەگەڵ شکاندنی ماندووێتی و چرکاندنی وێنەی لەیاد نەکراو لەلایەن پاڵەوانەکانی کۆدۆ، دروشم و پەیامی سەرکەوتن دووپات کرایەوە. ئێمەی کۆدۆیی گەشتی سەخت و چیا بەرزەکان ئامانجمانە و کۆڵنادەین و بەردەوامین. هیوای تەندروستیەکی باش و زووچاک بوونەوە بۆ کاک شێرزاد خواستراو و ئەرک و ماندوونی رێکخەری گرووپ بە تەواوی نەما لەگەڵ سەرکەوتنی تیمی تایبەت

 ئەندامە چالاکەکانی کۆدۆ هەنگاویان نا بەرەو تاڤگە ناوازەکەی کانیەڕەش و چەند وێنەیەکیان چرکان بۆ یادگاری دوایی هەنگاویان نا بەرەو گەڕانەوە بۆ خاڵی دەسپێک

 سوپاس و ستایش بۆ خودای میهرەبان و باڵا دەست بەسەلامەتی و سەرکەوتوویی گەشتەکە بەکۆتا هێنرا و ئەندامانی کۆدۆ کاتژمێر 5:00 دوای عەسر گەیشتنەوە خالی دەسپێک ( پڕژێ) دەست.

   دەستەی ڕاگەیاندنی
 گروپی شاخەوانی کۆدۆ