بەرگری شارستانی زانیاری لەبارەی ئاگرە گەورەی ناوچەی قەرەداغ بڵاوكردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە قەرەداغ


Jun 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە سنووری گوندی تەکیە لە قەرەداخ، ئاگرێکی گەورە لەنێو دارە سرووشتییەکان و پووشوپەڵاشی ناوچەکە کەوتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

 رائید ئارام عەلی  وتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکە لە سنووری گوندی تەکیە لە قەزای قەرەداخ کەوتبووەوە؛ لە ئەنجامیدا ژمارەیەک دار و پووشوپاوانی ناوچەکە سووتا.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە هاوکاریی هێلکۆپتەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، کە جگە لە زیانە ژینگەییەکان زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەپێی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.

کامەران کەریم