گروپی شاخەوانی ڕواندز تابلۆی زانیاری لەسەر لوتکەی پێبۆ دادەنێت

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی زانیاری لوتکە ڕواندز


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ بە مەبەستی ناساندن و دەرخستنی زانیاری لەسەر لوتکەیەکی تری چیاکانی کوردستان و ناوچەی ڕواندز ،گروپی شاخەوانی ڕواندز

لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان  تابلۆی زانیاری لەسەر لوتکەی چیای پێبۆ دادەنێت.  لوتکەی پێبو یەکێکە لەو لوتکە چیایانەی دەوری ڕواندز و دۆڵاکۆ دەدات، بە دیاری کراوی دەڕوانێتە سەر هەرسێ گوندی گەرەوانی ژێری و گەرەوانی ژۆری و بنمێردە، بە جۆرێک گەرەوانی خواروو دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و گەرەوانی سەرێ دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵات و بنمێردەش لە باکوری خۆرئاوا. ئەم لوتکەیە یەکێکە لە لوتکە نیمچە سەختەکان و بە جۆرێک لە هەموولایەکانی ڕێگا بەرەو سەر لوتکە نیە.
بە مەبەستی ناساندنی بە ڕووی شاخەوانانی کوردستان، گروپی شاخەوانی ڕواندز گەشتێکی تایبەت لە ڕۆژ هەینی ڕێکەوتی ٢٣/٦/٢٠٢٣ ڕێک دەخات بۆ ئەم لوتکەیە و بانگهێشتی سەرجەم گروپە شاخەوانیەکان و ئارەزوومەندانی وەرزشی شاخەوانی دەکات بۆ بەشداربوون لەو چاڵاکیە. 
جۆری گەشت مامناوەندە و بۆ هەردوو ڕەگەز گونجاوە.
پێداویستیەکان  / پێڵاوی شاخ ڕەوی ،باتۆن، ژەمێک خواردن ،زۆر گرنگتر لە هەموو شتێکی تریش ئاو.

کات ژمێر ٥ ی بەیانی لە گوندی گەرەوانی سەروو ئامادە دەبین
هاتن و بەشداریتان بەرز دەنرخێنین