ئاوی ژێر زەوی دەبوژێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو ژێرزەوی هەرێم


Jun 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هەر سێ‌ پرۆژە ستراتیژییەكەی ئاوی ئیفرازی یەكەم و دووەم و سێیەم، 13 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین دەكرێت، هاوكات بە 1240 بیریش 13 هەزار مەتر سێجای دیكە ئاو بۆ هەولێر دابین دەكرێت.

وتیشی،  لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 1986 ەوە تا ئێستا 400 مەتر ئاوی ژێر زەوی دابەزیوە، بەڵام دەتواندرێت‌ بە دروستكردنی پۆند و بەنداوی بچووك، ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز بكەینەوە. ئێستا لە سنووری هەولێر 28 پۆند و بەنداوی بچووك دروستكراون و 22ی دیكەش كاریان لەسەر دەكرێت.

کامەران کەریم