سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی یارییە ئەورووپاییەکان: بڕیاردان بۆ وەلاوەنانی ڕووسەکان کارێکی ئاسایی بوو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا ئەورووپا


Jun 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی ڕێکخستنی یارییە ئەورووپاییەکان دەڵێت: بڕیاری ئیزنپێنەدان بە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان کارێکی زۆر ئاسایی بوو.

بە پێی ڕاگەیاندنی مارچین نواک، سەۆکی لێژنەی ڕێکخستنی یارییە ئەورووپاییەکان دەڵێت: ئێمە خەڵکی پۆلەند بە گشتی هاوپەیمانی و هاودڵی خۆمان سەبارەت بە وڵاتی ئوکراین و خەڵکی ئوکراین پیشان داوە، بڕیار بۆ وەلاوەنانی یاریزانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ بەشداری یارییە ئەورووپاییەکان بۆ ئێمە کارێکی ئاسایی بوو و پێویستی بە بیرکردنەوە نەبوو.

وەزیری وەرزشی پولدیش ڕایگەیاندووە کە بیر و بۆچوونی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلۆمپیک لەبارەی ئەو بابەتەوە هێشتاکوو نادیار و تەماوییە.

یارییە ئەورووپاییەکان لە ئەمڕۆوەلا و بە ماوەی 12 ڕۆژ لە کراکۆفی پولنددا بەڕێوەدەچێت.