عەلوەی کەلار:بڕی ٢٥٠ کیلۆ لیمۆی خراپ بوو دەستی بە سەردا گیراخاوەنەکەی سزا دەدرێت
/
کردستان
/
زایەڵە
عەلوەی کەلار
لیمۆ
زایەڵە - قایمقامیەتی کەلار ڕایگەیاند، لیژنەی هاوبەشی عەلوەی قایمقامیەت ، بەردەوام سەردان و پشکنین لە عەلوەی کەلار ئەنجام دەدەن ، بەیانی ئەمڕۆ (١ی تەممووز) لە کاتی پشکنینیان دەستیان گرت بەسەر بڕی ٢٥٠ کیلۆ لیمۆی خراپ و نەشیاو بۆ خواردن.
ڕونیشکراوەتەوە بەو هۆیەوە پسولەی سەرپێچی بۆ خاوەنەکەی کرا و بە پێی ڕێنماییەكان سزا دەدرێت.
کامەران کریم
تێبينيێك بنێرە: