خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی قارەمانی 100 مەتری کازانۆفی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران خانمان


Jul 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خاتوو فەرزانە فەسێحی قارەمانی 100 مەتری جامی کازانۆفی بەدەستهێنا و ڕیکۆردە پێشوەکەی وڵاتی ئێرانیشی کە لە لایەن خاتوو حەمیدە ئیسماعیل نەژادەوە تۆمار کرابوو، شکاند.
 
فەرزانە فەسێحی قارەمانی ڕاکردنی 100 مەتری ئێران لە پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیی ڕاکردنی جامی کازانۆف توانیویەتی خێراتر لە ڕەقیبەکانی بگاتە هێڵی کۆتایی و پلەی قارەمانی بەدەست بهێنێت. 
 
ناوبراو بە تۆمار کردنی کاتی 11:41 چرکەسات ڕیکۆردی پێشووی وڵاتی ئێرانی شکاندووە کە پێشتر بە کاتی 11:43 (11 خولەک و 43 چرکەسات) لە لایەن خاتوو حەمیدە ئیسماعیل نەژادەوە تۆمار کرابوو.