تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تورکیا سلێمانی فڕۆکەخانە


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وڵاتی توركیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا شەش مانگی تر درێژكردەوە.
 
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە میدیاكانی سلێمانی راگەیاندوە، توركیا جارێكی تر ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی ئەو فڕۆكانەدا داخست كە لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەشت دەكەن و بڕیاریداوە تا رۆژی 3ی كانوونی دووەمی 2024 راگرتنی گەشتەكان درێژبكاتەوە.
 
جێی باسە وڵاتی توركیا لە سێی نیسانی 2023 گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ راگرت و لە ئێستاشدا وادەكەی هەتا 3ی كانوونی دووەمی 2024 درێژكردووەتەوە.
 
کامەران کەریم