کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی باڵەی خانمانی ئاسیا گۆڕدراوە
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
قارەمانی خانمان
ئاسیا
زایەڵە ـــ کونفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی خانمانی ئاسیای کە بڕیارە لە وڵاتی تایلەنددا بەڕێوەبچێت گۆڕیوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵە لە حاڵێکدا کە بڕیار بوو بیست و دووهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی خانمانی ئاسیا لە ڕێکەوتی 11 تا 19ی خەرمانان و بە ئامادەبوونی 14 تیپ و بە میوانداری تایلەند بەڕێوەبچێت، ئێستاکە کونفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا کاتی ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکانی گۆڕیوە و بەرنامەی نوێ ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکان کەوتووەتە ڕێکەوتی 8 تا 15ی خەرمانان واتا بە ماوەی 3 ڕۆژ خراوەتە پێشەوە.
کوڕبەندی پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی خانمانی ئاسیا بەم شێوازەیە
کۆڕی A: تایلەند، ئوسترالیا، موغولستان
کۆڕی B: ژاپون، ئێران، هێند
کۆڕی C: کووریای باشوور، چینی تایپە، ڤیێتنام، ئوزبەکستان
کۆڕی D: چین، قەزاقستان، هۆنگ هۆنگ، فیلیپین
تێبينيێك بنێرە: