عومەر گوڵپی بۆزایەڵە: تۆمەت و تاوانێك هەتا قیامەت شانازی پێوە دەكەم

(0) / / گفتگو / زایەڵە عومەر گوڵپی ڕاسان ڕەوشت کوردستان بەهای کۆمەڵایەتی


Jul 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لەپێناو پاراستنی بەها باڵاكان و خێزان و ئاین و ڕەوشتی گەلی كوردی مسوڵمان و فیترەتی پاك، نەوەك لە تۆمەتی هیچ ڕێكخراوو دەزگایەك سڵ ناكەینەوە، بەڵكو بەخێرهاتنی هەر شتێك دەكەین لەو ڕێگەیە بێتە پێش.

 

وتیشی،  رۆژی ٦ی ٧، ڕێكخراوێكی جیهانی بە سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی باسی لە داخستن و هەڵوەشانەوەی ڕێكخراوی ڕاسان كردووەو تیایدا سكاڵاكەی بەندە بە تەنگپێهەڵچنین بە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناوزەد دەكات.

 

ڕونیشیکردەوە،  ئەوە تۆمەتێكە خوا پشتێوان بێت بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە لە بەرۆكمانی ئەدەین، شانازییەكە بۆ گەلی خۆمان و بیروباوەڕەكەمان، پشتیوان بەخوا میللەتی ئێمە ناخزێتە ناو زۆنگاو.

 

کامەران کەریم