پێشینه‌كانى خانوبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشینە خانوبەرە هاوسەرگیری


Jul 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌ هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌داراییه‌ى به‌رۆكى كوردستانى گرتبوو سه‌رجه‌م پێشینه‌كان خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیرى راوه‌ستان،چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى گشتى عێراق ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

شیرین حسێن بەڕێوەبەری گشتی بانكە پسپۆرییەكانى هەرێم رایگەیاندووه‌، كێشەكانی هەرێم و بەغداد چارەسەر بكرێن و پشكی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت پێدانی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری بە هاووڵاتییان دەستپێدەكاتەوە.

 وتیشی، تائێستا كەمتر لە نیوەی ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە كە وەكو پێشینە پێشتر دراوە به‌هاووڵاتییان.

کامەران کەریم