بڕیارێکى گرنگ بۆ هاوبەشانى کارەبا
(0) /
زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوبەشان و دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كارهبای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبای دابینکردوە، هەر هاوڵاتییەک لەکاتی مامەڵەی وەرگرتنی پێوەر بۆ خانوەکەی یان وەرگرتنی پێوەر بۆ نهۆمی دووەم پێویست ناکات لە دەرەوە پێوەر بکڕێت و تەنها پێوەری رێگەپێدراو لە ئیستادا ئهو پێوەری زیرەکەیه كه لهوێنهكهدایه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: