کۆیە.. باپیرەیەک و دوو نەوەی لە زێی بچووکدا خنکان
(0) /
زایەڵە - بەرگریی شارستانیی کۆیە رایگەیاند " باپیرەیەک و دوو نەوەی لە ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان ".
لە راگەیەندراوێکدا بەرگریی شارستانی رایگەیاند " ئەمڕۆ یەکشەممە، باپیرەیەک و دوو منداڵی کچەکەی لەنێو ئاوی زێی بچووک لە ناحیەی سێگردکانی سەر بە قەزای کۆیە خنکان."
باپیرەکە ناوی ئەحمەد عومەرە کە تەمەنی ٦٠ ساڵە و کاسبە، دوو نەوەکەی ناویان شایستە مامەدین و ماردین مامەدین کە یەکێکیان تەمەنی ١٣ ساڵە و یەکێکی دیکەیان تەمەنی ١٤ ساڵە.
لەم وەرزەدا بەهۆی گەرماوە زۆرێک لە خێزانەکان دەچنە گەشت و لە کەنار رووبارەکان مەلە دەکەن، هەفتانە چەند کەسێک دەخنکێن.
تێبينيێك بنێرە: