مێگان ڕاپینۆ، ئەستێرەی تۆپی پێ خانمانی ئەمریکا، خانەنشین دەبێت
/
ورزش
/
زایەڵە
تۆپی پێ
ئەمریکا
خانمان
زایەڵە ـــ مێگان ڕاپینۆ ئەستێرەی تۆپی پێ خانمانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە لە دواهاتی ئەم وەرزەی تایبەت بە لیگی خانمان خۆی خانەنشین دەکات و واز لە تۆپی پێ دەهێنێت.
ناوبراو دەڵێت: ئەم وەرزە دوایین وەرزی من و دوایین جامی جیهانی من و دوایین وەرزی یاریکردنی من لە NWSLیدا دەبێت و دەمەوێت سوپاسی خۆم ئاراستەی هەمووان بکەم لەوانە تۆپی پێ ئەمریکا و سوپاسێکی تایبەت و ڕاستەقینە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەوا لەگەڵیان یاریم کردوون و هەروەها هەموو ڕاهێنەرەکانم.
هەروەها ناوبراو لە توییتێکدا و بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سەردەمی مناڵای خۆی نووسیویەتی: "بە هەستێکی پڕ لە ئارامش و ئوقرەییەوە بڕیارم داوە ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریکردنی من لەم وەرزشە جوانەدا بێت و قەت نەمدەتوانی وێنا بکەم کە وەرزشی تۆپی پێ چلۆن شکڵ و شێوازی ژیانی من دەگوڕێت."
ڕاپینۆ لە ساڵەکانی 2006 بەملاوە لە تیپی خانمانی ئەمریکادا یاری کردووە و دوو مەداڵی ئۆڵۆمپیک و دوو قارەمانی جامی جیهانیشی بەدەستهێناوە.
ناوبراو جگە لە یاری تۆپی پێ بە بۆنەی کار و چالاکی لە بواری مافەکانی کۆمەڵگای LGBTQ و هەروەها داخوازی مافی یەکسانی داهاتی ژنان و پیاوان بەناوبانگ و ناسراوە.
شایانی ئاماژەپێدانە کە ڕاپیتۆ مەداڵی ئازادی سەروکۆماری لە لایەن جۆبایدنەوە وەرگرتووە.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: