زانیارى نوێ لهبارهى دهوامى مامۆستایان و دامهزراندنى وانهبێژانى گرێبهست گهیشت
(0) /
زایەڵە - بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە 6ی7ی 2023 دەرچووە،چۆنیەتیی دەستبەكاربوونەوە و دەوامی مامۆستایان روون كراوەتەوە.
لهو فهرمانهدا هاتووە،پەیوەندیکردنەوەی مامۆستایان (وانەبێژ،میلاک) بۆ ساڵی نوێی خوێدنی 2023- 2024 بە ناوەندەکانی خوێندن لە 3ی 9 ی 2023 دەبێت و بۆ دەوامی مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن و چۆنیەتیی دەوامكردن و بەشە وانەكانیان، دواتر بە گشتاندنێك وەزارەتی پەروەردە رێكارەكان روون دەكاتەوە.
ههر لهو فهرمانهدا هاتووه جەختیش كراوەتەوە، كە دووبارە فەرمانی دانانەوە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023- 2024 دەردەچێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش داوە، لە 16ی 8 بۆ 23ی 8 پێویستە سەرجەم قوتابییان لە قوتابخانەكان بەسەر هۆبەكان دابەش بكرێنەوە و بخرێنە نێو سیستەمی (ئی پەروەردە) و لە 27ی 8 بۆ 3ی 9ی 2023، خشتەی بەشەوانە و هەفتانە جێگیر بكرێن.
شایهنى باسه لە هەرێمی كوردستان، پێنج هەزار و 500 قوتابخانە و نزیكەی 120 هەزار مامۆستای هەمیشەیی و 35 هەزار مامۆستای وانەبێژیش هەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: