ئێران دوامۆڵەت بۆ چەککردنی حیزبە دژبەرەکانی دەداتە عێراق

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران چەک کردن هەرێمی کوردستان


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی وڵات کە لە باکوری عێراق جێگیرن دەکات و دەڵێت، "عێراق بەڵێنەکانی لەبارەی حیزبە دژبەرەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێران جێبەجێ نەکات، هێرشی تووندتر دووبارە دەکەینەوە." 

 

وەک محەممەد باقری دەڵێت: "حکومەتی عێراق تاوەکو مانگی ئەیلوول بەڵێنەکانی لەبارەی ئەو حیزبە چەکدارانەی لە باکووری عێراق هەن جێبەجێ نەکات، ئۆپەراسیۆنی بەهێزتر لە جاران لە دژی ئەو گرووپانە دووبارە دەکەینەوە."

 

بەگوتەی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، "حکومەتی عێراق پابەند کراوە تاوەکو مانگی ئەیلوول حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان چەک بکات."