خێدمەتی: هیوادارم لە یارییەکانی ئاسیا بچمە سەر سەکۆ
(0) /
زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانی ئێرانی دەڵێت: سێهەمین بەشداری خۆم لە یارییەکانی ئاسیا ئەزموون دەکەم و هیوادارم لەو پێشبڕکێیانەدا بتوانم بچمە سەر سەکو.
خاتوو نەجمە خێدمەتی وەرزشوانی نەتەوەیی لەقی وەرزشی تیرئەازی لەبارەی ڕێوڕەسمی سوپاس و ڕێزدانان بۆ تیرئەنازە مەداڵ هێنەرەکان ڕایگەیاند: ئێستاکە ڕێوڕەسمی بەڕێوەبردنی سوپاس و ڕێزنان لەو وەرزشوانانەیە کە لە جامی جیهانی باکو و ئاڵماتی مەداڵیان بەدەستهێناوە و هیوادارم لە پێشبڕکێیەکانی داهاتوودا مەداڵ و پلە و پایەی زۆرتر بەدەست بهێنین و بێگومان ئەم سوپاس و پێزانینە ڕوحیەی زیادتر دەبەخشێتە وەرزشوانەکان.
خانمە وەرزشوانی نەتەوەیی ئێرانی لەبارەی بەشداری یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ وەیشی: لە یەکەمین خولی یارییەکانی ئاسیا مەداڵی زێڕم بەدەستهێنا و ئەمە سێهەمین جارە کەوا لە یارییەکانی ئاسیا ئامادە دهبم و هیوادارم دیسان بتوانم مەداڵ هێنەر بم بۆ وڵاتی ئێران.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: