چالاکوانێک بۆ زایەڵە: تاڵانکردنی زەوی بە بەرچاوی شارێکەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە زەوی عوسمان گوڵپی


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی چالاکوان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، کوڕە وەزیرێك لە باشترین شوێنی شاردا کە سەرشەستی سلێمانیە، زەوی وەردەگرێت بۆ دروستکردنی کافێ و رێستۆرانت، بەوەشەوە ناوەستێت ئەم شوێنەی کە وەریدەگرێت بۆ کافێ و رێستۆرانت بە نایاسایی دەیگۆڕێت بۆ شوێنی نیشتەجێکردن، واتە چەند نهۆمێک بۆ بازرگانی و نهۆمەکانیتر بۆ شوقەی نیشتەجێکردن دەبێت کە ناوی لێناوە کەلینان تاوەرز و دەیکاتە بیست نهۆم و شانزە نهۆمی دەکاتە شوقە، بەهای ئەم پرۆژەیە زیاترە لە بیست ملیۆن دۆلار واتە دوو هەزار دەفتەر دۆلار.

وتیشی، گۆڕینی ئەم شوێنە لە بازرگانیەوە بۆ نیشتەجێکردن بە تەواوی نایاساییە، ئەوە وێڕای ئەوەی دەبێت بپرسین، بۆچی ئەم شوێنە گرنگەی شار و بەو بەها بەرزەیەوە دەدرێتە کوڕی بەرپرسێك.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دەیان میدیاوە بانگەواز بۆ فرۆشتنی کەلینان تاوەرز دەکرێت و کەسێک نیە بڵێت قوربان ئەو شوێنە درایە کوڕی جەنابی وەزیر بۆ ئەوەی بیکاتە کافێ و ڕێستۆرانتی لۆنا کەلینان تاوەرزی چی وشوقەی نیشتەجێبونی چی ئەم شوێنە بە موساتەحە دراوەتە ئەو کوڕە وەزیرە چۆن دەکرێتە شوقە و دەفرۆشرێت موساتەحە چۆن دەکرێتە موڵکی خەڵك.

هێمای بەوەشکرد، باشە بۆچی فەقیرێك کولانەیەک لە شوێنی دورەدەستی شار دروست بکات تەجاوزاتی شار بەخۆیان و شۆفڵێکەوە دەچنەسەری، بۆچی بەرپرس و کوڕەکانیان بیست قات لەسەر شەستی شار دەبەن بە ئاسماندا و بۆ یەك جاریش شارەوانی لەسەر دیوارەکەیان نانوسێ کارەکەت ڕاگرە و سەردانی شارەوانی بکە ،کەس باسی یاسا نەکا، یاسا دژی هەژار و بێ پشتەکانەو بەس.

کامەران کەریم