خانمە ڤوشوکارێکی کرماشانی، خەڵاتی باشترین ڤوشوکاری ساڵی فیدراسیۆنی جیهانی وەرگرتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە ڤۆشوکار وەرزش کرماشان


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی فیدراسۆنی نێونەتەوەیی ڤوشو پاش هەڵسەنگاندنی زانیارییەکانی ناودێرەکان بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڤوشوکاری ساڵ و بە پێی سەندیکاری وەرزشوانەکانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی، نێوی 62 ڤوشوکار وەکوو ناودێر، لە 28 وڵاتدا بۆ قۆناخی دەنگدانی ئونلاین لەسەر ماڵپەڕ دانرا.

پاش کۆتاهاتنی دەنگدانی خەڵکی بۆ هتڵبژاردنی باشترین ڤوشوکاری ساڵی 2022 کە نزیک یەک مانگی خایەند، فیدراسێۆنی نێونەتەوەیی ڤوشو بە شێوازی فەرمی نێوی سەرکەوتوویانی ئەم بەشی ڕاگەیاند کە تێدا نێوی خاتوو"دیانا ڕەحیمی" نوێنەری کوردی خەڵکی کرماشان کە لە بەشی باشترین ئەستێرەی تازە دەرکەوتووی بەشی خانماندا بوونی هەبوو بە هۆی زۆرترین دەنگەوە هەڵبژێردرا و وەکوو ئەستێرەی تازەدەرکەوتووی بەشی ساندای خانمانی ساڵی 2022 ناسێندرا.

ئامادە کردن: کەژاڵ حەمیدی