پنج شاخەوانی کرماشانی سەردەکەون بەسەر لووتکەی شاخی مونبلانی فەڕنسا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان شاخی مونبلان کرماشان


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەڕۆکی لێژنەی شاخەوانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە پێنج شاخەوانی ئەو پارێزگایە بە مەبەستی سەرکەفتن بەسەر لووتکەی (مون بلان)دا دڕۆن بۆ وڵاتی فەڕنسا.

سورەیا شەهبازی ڕۆژی دووشەمە لە لێدوانێکی وەرزشیدا ڕایگەیاندووە: ڕەزا شەهلایی، ئارەش نەزەری، مەسعوود ئەکبەری، فەرهاد لارتی و ڕەزای ڕەحمەتیان پێنج شاخەوانی خەڵکی پارێزگای کرماشان بە مەبەستی سەرکەفتن بەسەر لووتکەی 4810 مەتری شاخی مون بلان دەڕۆن بۆ وڵاتی فەڕنسا.

ناوبراو وتیشی: مون بلان وەکوو بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ دێتە ئەژمار کە لە نێوان سنوورەکانی ئیتالی و فەڕنسەدا بوونی هەیە.
سەرۆکی لێژنەی شاخەوانی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە کردنە سەر ئەو خاڵە کە ئەم سەفەرە یەکەم سەفەری شاخەوانانی پارێزگای کرماشانە بۆ دەرەوەی سنوورەکان لە ئەوساڵدا و ئەو خاڵەشی ڕاگەیاندووە سەرپرشتی ئەو تیپە شاخەوانیە لە ئەستۆی ڕەزای شەهلایی شاخەوانی بەناوبانگ و هیمالیاپێوی بەتوانایە کە بەسەر زۆربەی لە شاخە هەشت هەزار مەترییەکانی جیهاندا سەرکەفتووە.

شەهبازی دەڵێت: لووتکەی مون بلان یەکێک لە فەنیترین و پڕمەترسیترین لووتکەکانی جیهانە لە بواری سەهوڵبەندان و دژواری ڕێگەکانیەوە و وابڕیارە لە ماوەی سێ یان چوار ڕۆژدا ئەو تیپە بەسەر ئەو لووتکەیەدا سەرکەفن.

ناوبراو وتیشی: ئەو تیپە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە) تارانەوە دەگەنە شاری پاریس و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە وڵاتی پاریسدا بە مەبەستی ئەنجامدانی کار و بەرنامەی داڕشتووی خۆیان دەڕۆن بۆ شاری شارمۆنی کە لە داوێنی شاخی ئاڵپدا بوونی هەیە. 

زنجیرە شاخەکانی مون بلان بە بەرزی 4810 مەتر لە ئاستی دەریاوە وەکوو یەکێک لە بەرزترین شاخەکانی ئەورووپای ڕۆژئاوا دێتە ئەژمار کە لە نێوان سنوورەکانی دوو وڵاتی فەڕنسە و ئیتالیدا بوونی هەیە. مون بلان وشەیەکی فەڕنسییە کە بە مانای کێوی سپییە و بە هۆی شاخەوانانی زۆر و ئەنجامدانی وەرزشە زستانیەکان و هەروەها بە هۆی دیمەنی جوان دڵڕفێنیەوە هەر ساڵە گەشتیار و شاخەوانی زۆر بەرەولای خۆی ڕادەکشێت.