تیپی نیشتمانی زۆرانی گەنجانی ئێرانی قارەمانی ئاسیایان بەدەست هێناوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران قارەمانی ئاسیا


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێرانی بە هۆی بردنەوەی 3 نیشانی زێڕ و 5 نیشانی زێو، پلەی قارەمانی زۆرانی ئازادی لاوانی ئاسیایان بەدەست هێناو.
 
لەو پێشبڕکێیانە کەوا لە وڵاتی ئۆردۆندا بەڕێوەچوو، عەلی ڕەزایی لە کێشی 70 کیلۆگرام، موحەمەد موبین عەزیمی لە کێشی 92 کیلۆگرام و ئەمیر عەلی پوولادی لە کێشی 125 کیلوگرامدا مەداڵی زێڕیان بردۆتەوە.
 
ئیبراهیم خواری لە کێشی 57 کیلۆگرام، ئیبراهیم ئیلاهی لە کێشی 65 کیلۆگرام، حوسەین موحەمەد ئاقایی لە کێشی 74 کیلۆگرم، فەرزاد سەفی جەهان شاهی لە کێشی 79 کیلۆگرام و ئەمیر حوسەین عەلی زادە لە کێشی 86 کیلۆگرام مەداڵی زێویان بردۆتەوە.
 
لە ڕەدەبەندی تیپیدا ئێران بە هۆی بەدەست هێنانی 191 سەرپشکەوە پلەی قارەمانی بەدەستهێنا و تیپی هێند بە 180 سەرپشک پلەی دووهەم و قەزاقستان بە 160 سەرپشکەوە پلەی سێهەمیان بەدەست هێناوە.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی