لە سەنگاو سێ هاووڵاتی دەستگیر کران

(0) / / کردستان / زایەڵە سەنگاو قەرەداغ


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  پۆلیسی دارستان  ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( گرپچنە )ی سەر بە ناحیەی سەنگاو ، لە ئەنجامدا ( ٣ ) سەرپێچیکاریان دەستگیر کرد کە هەستابوون بە بڕینەوەی داری سروشتی بە مەبەستی دەرهێنانی هەنگوین ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ( ١ ) موشاری دار بڕینەوەو ( ١ ) سندوقی هەنگ بەخێوکردن .

رونیشکراوەتەوە:پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

کامەران کەریم