یەکەمینەکان لە جامی جیهانی تۆپی پێ خانماندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان تۆپی پێ


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جامی جیهانی تۆپی پێ خانمان لە حاڵێکدا درێژەی هەیە کە بۆ یەکمجار هەنێ ڕووداو ڕوو ئەیات.

جامی جیهانی تۆپی پێ خانمان چەندڕۆژ لەمەوبەر بە میوانداری هاوبەشی دوو وڵاتی نیوزلەند و ئوسترالیا دەستی پێکردووە و بەگشتی 9 شار، میوانداری لە وەرزشوانەکان دەکەن.

لەم جامی جیهانییەدا هەنێ ڕووداو، بۆ یەکمجار ڕووی داوە کە ڕەنگە بۆ ئەوانەی حەزیان لە وەرزشی تۆپی پێیە  سەرنجڕاکێش بێت لەوانە:

٭ بۆ یەکەمجارە 32 تیپ بەشداری ئەم جامە دەکات، خولی پێشوو تەنیا 24 تیپ لەو پێشبڕکێیانەدا ئامادە بوون.

٭ بۆ یەکەمجارە کە دوو وڵات بە شێوازی هاوبەش(نیوزلەند و ئوسترالیا) میوانداری ئەو پێشبڕکێیانەیا لە ئەستۆ گرتووە. یەکەمین جامی جیهانی تۆپی پێ خانمان لە ساڵەکانی 1991دا و لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو و تێدا ئەمریکا عینوانی قارەمانی بەدەستهێنا و لەو خولەدا وەکوو یەکەمین خول بەشداربوویان تەنیا 12 تیپ بوون.

٭ بۆ یەکەمجارە کەوا لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانیدا، تیپی میواندار لە قۆناخی کۆڕیدا، وەلاوە دەنرێت. نیوزلەندی میوانداری جامی جیهانی بە هۆی کەمترین تۆمارکردنی گوڵەوە ئەوا بەختی سەرکەفتن بۆ خولی دووهەمی لە دەست داوە.

٭ بۆ یەکەمجارە لە مێژووی توپی پێ خانماندا، خانمێک بە جل و بەرگ و پۆششی ئیسلامییەوە بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکات. (نوهیلێ بنزینێ) خانمە وەرزشوانی خەڵکی مەراکیش لە مێژووی جامی جیهانی تۆپی پێدا وەکوو یەکەم خانمێک دێتە ئەژمار کە بە جل و بەرگی ئیسلامییەوە ئامادە دەبێت.

٭ تیپی مەراکیش بە هۆی بردنەوەی یارییەکە بەرانبەر بە تیپی کووریای باشوور، ئەوا بۆ یەکەمجار لە جڵمی جیهانیدا سەرکەفتن بەدەست دێنێت و چێژنی شادیی و خۆش دەگێڕێت.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی