سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەرلەمانتارانی یەکێتی تاوتوێ  ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەکەن

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سێ دۆسیەیان تاوتوێ كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە ناردووە تێیدا هاتووە،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها پلانی بەردەوامی حكومەت بۆ پێشخستنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان كە یەكگرتووە لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی لە بەرنامەی حكومەتدا لەخۆگرتبوو.
ئاشكراشی كردووە: لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆیەك بوو سەبارەت بە ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و گرنگی دابینكردنی كەش و هەوای پێویست بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنەكانیان و بۆ بەدیهێنانی بەشدارییەكی بەرفراوان تێیاندا.