سەرکەوتنی پێنج شاخەوانی کرماشانی بەسەر بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان ڕەزا ڕەحمەتیان کرماشان وەرزش


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ پێنج شاخەوانی خەڵکی پارێزگای کرماشان سەرکەوتن بەسەر مون بلان بەرزترین شاخ لە زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ.

پێنج شاخەوانی خەڵکی پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ڕەزای شەهلایی (سەرپەرشت)، ڕەزا ڕەحمەتیان، مەسعوود ئەکبەری و فەرهاد لاتی کە چەن ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی شاخەوانی و سەرکەوتن بەسەر بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ، بەڕێ کەوتن بۆ وڵاتی فەڕنسا و ئەوا دوێنی کاتژمێر 7ی بەیانی سەرکەوتن بەسەر ئەو لووتکەیتدا کە بەرزایی لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەگاتە 4810 مەتر.

شایانی ئاماژە پێدانە کە شاخی مون بلان یەکێک لە برزترین شاخەکانی ئەورووپای ڕۆژئاوا دێتە ئەژمار و هەروەها یەکێک لە پڕمەترسیترین و دژوارترین شاخەکانە لە بواری سەختی و سەهوڵبەندانی ڕێگاکانیەوە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی