ئاماری لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی؛ زیاتر له‌ 180 شوێنی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی مریشک گۆشت


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - له‌ مانگی رابردودا لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ (180) شوێنی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه‌ و بڕێك گۆشت و مریشكی له‌ناوبردوه‌.

 بێوه‌ی ئه‌حمه‌دسه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  له‌ مانگی رابردودا و له‌ (1 بۆ 2023.7.31) لیژنه‌كه‌ (187) سه‌ردانی بۆ گۆشتفرۆش، چێشتخانه‌ و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌‌یه‌ش له‌ (37) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ مانگه‌كانی رابردو كه‌مترین پسوڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌ته‌وه‌ تۆماركرابێت، هه‌روه‌ها (31) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ پابه‌ندی مه‌رجان بن.

وتیشی: ‌به‌هۆی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنین بۆ كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیه‌كان به‌شێكی زۆری خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن، كه‌ئه‌مه‌ش ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌ نه‌ك سزادان و رو‌به‌ڕوكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان به‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوینه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌مانگی رابردودا لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (151) پارچه‌ جگه‌ری به‌ستوی ئێرانی (15) كیلۆگرام قیمه‌ی ئاماده‌كراو (10) كیلۆگرام شاورمه‌ بڕێكی دیكه‌ خوارده‌مه‌نی دیكه‌دا گرتوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون‌‌.

له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی ده‌توانن له‌رێی (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

کامەران کەریم