ڕیکوردی بینەرانی تەلەفەزیۆنی جامی جیهانی تۆپی پێ خانمان شکاوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ خانمان


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بینەرانی تەلەفەزیۆنی یارییەکەی جامی جیهانی تۆپی پێ خانمان لە ئوسترالیا ڕیکوردی شکاندووە.

زایەڵە ـــ سەرکەفتنی 4 بەر 0یی تیپی ئوسترالیا بەرانبەر بە کەنادا لە پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ خانمان، ڕیکوردی بینەرانی تەلەفەزیۆنی لە ئوسترالیا شکاندووە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن سەرکەفتنی تیپی ئوسترالیا بەرانبەر بە قارەمانی ئۆڵۆمپیک پڕبینەرترین بەرنامەی میدیایی ئەوساڵی کەناڵ 7 و سرویس ئونڵانی 7 پلاسی ئوسترالیا بووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بووەتەوە 4.7 ملیۆن کەس بینەری ئەو کێبەرکێیە بوون کە لە جۆری خۆیدا وەۆوو ڕیکوردێکی سەیر و سەمەر دێتە ئەژمار.
ئەو یارییە لە شاری مێلبۆن بەڕێوەچوو و نزیکەی 27 هەزار و 706 هاندەری بووە.
تیپی ئوسترالیا توانیویەتی بچێتە قۆناخی یەک هەشتم و لەو قۆناخەدا دەبێ لەگەڵ تیپی دانمارک پێشبڕکێ بدات.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی