مێژووسازی خانمە ناوبژیوانێکی فەلەستینی لە مۆندیالی خانماندا
(0) /
زایەڵە ـــ خانمە ناوبژیوانێکی خەڵکی فەلەستین بە جل و بەرگ و پۆششی ئیسلامییەوە لە مۆندیالی خانماندا، ئامادەبووە و تاوەک ئێستا ڕووداوێکی لەو چەشنە و لە وەرزشی خانماندا ڕووی نەدابووە.
لە چوارچێوەی یاری سێهەمی قۆناخی کۆڕی مۆندیاڵی خانمانی 2023 تیپی نیشتمانی بەریتانیا بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی چین یارییەکەی 6 بەر 1 بردەوە و سەرکەفت بۆ خولێکی دیکەی ئەو پێشبڕکێیانە.
لەو یارییەدا ناوبژوانی دووهەمی پێشبڕکێیەکە بە جل و بەرگ و پۆششی ئیسلامییەوە ئامادە بووە.
خاتوو هەبە سەعیدە خەڵکی فەلەستین وەکوو یەکەمین ناوبژیوانی مێژووی تۆپی پێ خانمان دێتە ئەژمار کە بە جل و بەری ئیسلامییەوە لەسەر گۆڕەپانی کێ بەر کێ ئامادە دەبێت و دادوەری دەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە نوهیلە بنزینە بەرگریکاری تیپی نیشتمانی مەراکیش وەکوو یەکەمین یاریزانی مێژووی مۆندیالی خانمان دێتە ئەژمار کە بە جل و بەرگی ئیسلامییەوە لەسەر گۆڕەپانی پێشبڕکێ ئامادە بوو.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: