ماڵئاوایی ئەستێرەی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمان/ مێگان ڕاپینۆ تیپی نیشتمانی ئەمریکا بەجێ دێڵێت
(0) /
زایەڵە ـــ مێگان ڕاپینۆ، نێوانکاری 38 ساڵەی تیپی تۆپی پێ خانمانی ئەمریکا، پاش دۆڕانی شۆکهێنەر لە قۆناخی یەک هەشتمی مۆندیاڵی 2023ی ئوسترالیا و بەرانبەر بە تیپی سوئید بە هۆی پاسی پناڵتییەوە، ئەوا ماڵئاوایی لە تیپی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات.
سەرکەوتووی دوو خولی مۆندیاڵ و هەروەها خاوەنی دوو پێڵاوی زێڕینی تۆپی پێ خانمان، پێشتریش هەواڵی لە بڕیاری خۆی دابوو، بەڵام ئێستا و پاش ئەو دۆڕانە سەختە ماڵئاوایی کردنی بە تاڵترین شێواز ڕوو ئەدات.
ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ خانمان بە هۆی کار و چالاکی زۆر لە بواری بەرانبەرخوازی مافەکان و مووچەی وەرزشوانانی ژن و پیاو، زۆرتر ناسراو و بەناوبانگ بووە، ناوبراو لە کۆتایی ئەم وەرزەی کێبەرکێیەکانی یانەییدا ئەوا بۆ هەمیشە مالئاوایی لە یارییە نەتەوەییەکانی تۆپی پێ دەکات.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: